١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٤:٥٣
تەقینەوەیەکی قورس لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا ڕووی دا

ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان لە شاریئەستەمۆڵی کردووە.

 میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەواڵی ڕوودانی  تەقینەوەکی قورس لە ئەستەمۆڵیان بڵاوکردەوە، بەڵام ئاماژەیان بە جۆر و وردەکارییەکانی ئەم تەقینەوەیە نەکردەوە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی لەم تەقینەوەیەدا بڵاو نەکراوەتەوە.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی تەقسیم لە ناوەندی شاری ئەستەمۆڵ لانیکەم ١١ کەس برینداربوون.

342/