بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری عێراقی واع شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوابەدوای پەلاماری هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆسەر پارێزگەی دیالی هەڵکەوتوو لە رٶژهەڵاتی عێراق، دوو حەشارگەی ترۆریستەکانی داعش تەقیندرانەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزە ئاسایشیەکانی عێراق لەدرێژەی ڕاوەدونانی ئەندامانی داعش و بەپێی داتاکانی هەواڵگری، دوو حەشارگەی ترۆریستەکانیان لە پاڕێزگەی دیالی کەنزیک بە دە ترۆریستی تیدابووە، ڕەسەد کردووە.
شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لەم بەیاننامەیەدا وتی: هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم دوو حەشارگەیەی داوەتە بەرپەلامار.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەکەی هەواڵگری ئاسایشتی ئێراق جەختی کرد: هێزە ئاسایشتیەکانی ئەم وڵاتە درێژە ئەدەن بە ڕاوەدونانی ئەندامانی ترۆریستی. هێزە ئاسایشیەکانی عێراق بۆ متمانە کردن لە دیسانەوە گەشەکردنی داعش و ئەندامانی هەڵاتووی، دڕێژە ئەدەن بە گەڕان ، پاکتاو کران و ڕاوەدونانی بەجێماوانی داعش لە سەرانسەری ئەم وڵاتە.
342/