بەگوێرەی ھەواڵی کەناڵی ئەلئەخباریە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14 تیرۆریستی داعش کە تاوانی مەترسیداریان لە دژی گەل و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجام دابوو، لە هەڵمەتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان لە چیا و بەرزاییەکانی پارێزگای دیالە کوژران.
هەروەها هێزی ئاسمانیی عێراق و ڕێکخراوی دژەتیرۆر چەندین هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حەشارگەی باندە تیرۆریستییەکان لە چیاکانی «شێخ ئیبراهیم» لە ناوچەی تەلعەفەری پارێزگای نەینەوا و بەرزاییەکانی حەمرین لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا، کە بووە هۆی لەنێوچوونی ژمارەیەک حەشارگە و مردنی هەموو ئەو کەسانەی لەناویاندا بوون.
«سەباح ئەلنوعمان» وتەبێژی ڕێکخراوی دژەتیرۆر لە عێراق ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش هەوڵدەدەن جارجارە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی میدیاکان و بەدەستهێنانی پشتیوانیی دەرەکی دوای شکستەکانیان لە عێراق و سوریا.
342/