«قاسم محەممەد شەریف»، قایمقامی تەلعەفەر ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ ژن و کچی لە دانیشتوانی تەلعەفەر ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
قایمقامی تەلعەفەر بە ئاماژەدان بەوەی کە تەنها خێزانێک خەڵکی تەلعەفەر لە کەمپی ئەلھۆلەوە گەڕاونەتەوە شارەکە،وتیشی: نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ لە ژنە ڕفێنراوەکان گەڕاونەتەوە تەلعەفەر، بەڵام چارەنووسی ئەوانی دیکە نادیارە.
عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند کە لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کردبوو.
342/