پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی قودس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کرد کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و ململانێی نێوان تاقمە تیرۆریستییەکان و هێزەکانی تیپی ٤٤ی «قەمەری بەنی هاشم»ی ھێزی وشکانیی سپای پاسداران، چوار خەباتکاری سپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی سەراوان شەهید بوون.
ئەم ڕاگەیاندنە باسی ئەوەشی کردووە کە، ئامادەبوونی بەهێز و تەقەی قورسی بەرگریکارانی ئاسایشی ئێران بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستانی ئەو گرووپە بەرەو پاکستان هەڵبێن.
پێویستە بگوترێ کە دوێنێ (یەکشەممە) پاسەوانانی سنووری فەوجە سنوورییەکانی سەراوانی ئێران، بە شارەزایی و زاڵ بوونی ئیتلاعاتی و ھەواڵگرییانەی خۆیان، ڕێگریان لە پێدزەی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی بۆ نێو خاکی وڵات گرت.
342/