٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢٠:١٢
ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی ھەولێر

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نزیک شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری هەولێر بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئاگر لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچەی «دۆلە بەکرە» سەر بە قەزای قوشتەپە لە هەولێر کەوتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە: بەخێرایی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنەکە کران بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیاری نەکراوە.

ئەم سەرچاوەیە ھیچ زانیارییەکی ئەوتۆی لە بارەی ھەگەری کەوتنەوەی قوربانی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.

342/