٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٨:٥١
«بەشار جەعفەری» بوو بە باڵوێزی سووریا لە ڕووسیا

«بەشار جەعفەری»، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕۆژی چوارشەممە وەک باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ڕووسیا دەستنیشان کرا.

«بەشار جەعفەری» پێش ئەوەی بەرەو ئەرکە نوێیەکەی بەڕێبکەوێت لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا «جەعفەری» وەک باڵوێزی کۆماری عەرەبیی سووریا لە ڕووسیا سوێندی یاسایی خوارد.

هەروەها «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریاش ئامادەی ئاھەنگی سوێندخواردنەکەی «بەشار جەعفەری» بوو.

342/