لە ترسی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوور، ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە.
ئەمریکا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە گابۆن سەرۆکایەتی دەکات سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی گشتی ئەنجام بدات سەبارەت بە هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوور.
سەرچاوەکانی هەواڵ بەیانی سێشەممە ڕایانگەیاند کە کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات (دەریای ژاپۆن) ئاراستە کردووە.
ئەمە پێنجەمین مووشەکی بالیستییە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن کۆریای باکوورەوە هاوێژراوە.
342/