١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٩:٣٤
دەسپێکی بیست و دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی تایبەتی پیشەسازی لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتی تاران

بیست و دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی تایبەتمەند بە ئامادەبوونی ٤٢٦ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتی دەستیپێکرد

 ئەمڕۆ (شەممە) ٢٢هەمین پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتی پیشەسازی بە ئامادەبوونی ٤٢٦ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و "محەمەد مێهدی بەرادەران"، جێگری پیشەسازی گشتی لە وەزارەتی پیشەسازی و کانگا و بازرگانی کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی ٤٢٦ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لەوان چین، ئاڵمان، ژاپۆن، تورکیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، بەلجیکا، مالیزیا، تایوان، کۆریای باشوور، پۆڵەندا و هەنگاریا لە زیاتر لە ٣١ هەزار مەتر چوارگۆشەدا لە فەزای پێشانگاکەدا لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتیی تاران کرایەوە.

سەندیکا و لقە پیشەسازییەکان پێکهاتوولە ئامێری بەرهەمهێنان، پیشەسازی چیمەنتۆ و پۆڵا، ئۆتۆماسیۆنی  پیشەسازی، ئامێری پیشەسازی ، خزمەتگوزاری تەکنیکی ئەندازیاری و وەرشەی ئامێر، خزمەتگوزاری تەکنیکی-ئەندازیاری و وەبەرهێنان، پیشەسازییە پێشکەوتووەکان، و ئامێری سەلامەتی، نوێترین دەستکەوتەکانیان خستووەتەڕوو .

ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوامە .

342/