«ڕەییسی» لەو دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆ ئەوانەی پێیان وابوو دەتوانن بە ڕێگای دیکە جگە لە خۆڕاگری ڕووبەڕووی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ببنەوە، لە هەڵەکەیان تێگەییشتوون و خەریکی گۆڕینی شێوازی خۆیانن، وتیشی: لوبنان وەک نوکەڕمی بەرەی بەرخۆدان، کاریگەری لەسەر تەواوی کەش و هەوای ناوچەکە داناو نیشانی دا کە تەنیا بەرخۆدان دەتوانێت دڕندەیی و دەستدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە، یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرەکیترین پرسە بۆ لوبنان و ئینجا وتیشی: پێکهێنانی حکومەتێکی هێزمەندو بەدەستەڵات لە لوبنان زۆر ستراتیژی و گرنگە و لەم ئاراستەیەشدا یەکانگیربوونی هەموو نەتەوە و ئایین و گروپەکان لە لوبنان زۆر یەکلاکەرەوەیە.
لە کۆتایی دا سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد کە دوژمن هەوڵ دەدات وەھا بنوێنێ کە بارودۆخی ناوچەکە بەپێی خواستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بەرەوپێش دەڕوات، لە کاتێکدا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەندێک لە حکوومەتەکانی ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک ئاسایشت بۆ ڕژێمی زایۆنی دابین ناکات و بە پێچەوانەوە، ڕق و بێزاریی خەڵکی ناوچەکە بەرامبەر بەو ڕژێمە قووڵتریش دەکاتەوە.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش خۆشحاڵیی خۆی لە ڕەخسانی ھەلی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەربڕی و وتی: پێم خۆش بوو ئەم کۆبوونەوەیە لە تاران بەڕێوە بچێت و بەدڵنیاییەوە بەم زووانە لە تاراندا دیدار دەکەین.
«نەجیب میقاتی» لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە لوبنان جگە لە چاکە هیچی دیکەی لە ئێران نەبینیوە و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندی بووە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران داو لە ئێستاش دا پەیوەندییەکانی لوبنان لەگەڵ ئێران لە ئاستێکی زۆر باش و نایابدایە.
342/