بهپێی راپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئهلنهشرهی ، «بهرههم ساڵح» سهرۆک کۆماری عێراق له وتارێکدا رایگهیاند: پێویستمان به چاکسازییەکی بەبڕشتانەیە ھەتا کهموکوڕیی لە داڕشتی حکومەت دا چارهسهر بکات.
لە هەمان کاتدا «بەرهەم ساڵح» هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدریشی لە مەڕ بانگێشتن بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بەرز نرخاند و وتیشی: هەڵوێستی بەڕێز سەدر لەلایەن عێراقییەکانەوە زۆر بەرز دەنرخێنرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆیەکی راشکاوانە و جەماوەری لە نێوان هێزە جەماوەریەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات ئەنجام بگرێت، وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر بنەمای لێکتێگەییشتنی نیشتمانی رێگەی دەربازبوونە لەو قەیرانە خنکێنەرەی وڵاتە. جێگای قبوڵ نییە کە عێراق بکرێتە گۆڕەپانی شەڕی کەسانی تر.
342/