سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، به‌رده‌وامیی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، عێراق په‌لکێشى ناله‌بارى و مه‌ترسیى زیاتر ده‌کات و بە دڵنیاییەوە هه‌موان لێى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
«بەرھەم ساڵح» وێڕای پشتگری کردن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە وه‌ک مافێکى ده‌ستوریى، ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە، "خۆپیشاندانى ئاشتیانه مافێکى ده‌ستوریه‌و زامنى مافهکانیشه، به‌ڵام تێکدانی کاری دامەزراوەکانى دادوەری، هەڕەشەیەکی گه‌وره‌و مه‌ترسیداره بۆسەر وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆک کۆماری عێراق دا ھاتووە: دەبێت هه‌موان کار بۆ پاراستنی دامەزراوەکانى دادوەریی بکه‌ن و ڕێگریی له‌سه‌ربه‌خۆیی کاره‌کانیان نه‌که‌ن.
«بەرھەم ساڵح» جه‌ختی لەوەش کردووەته‌وه کە، وڵات بەبارودۆخێکی زۆر هه‌ستیاردا تێدەپەڕێت، ئه‌م دۆخه‌ش پێویستى بەیەکخستنی ڕیزه‌کانه بۆ پاراستنی عێراق و پێویستیشه له‌سه‌ر لایه‌نه‌کان بەههرنرخێک سازش بۆ به‌هێزکردنى عێراق بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له پەرە پێ دانی زیادبونى توندوتیژییه‌کان.
342/