٢٥ ئایار ٢٠٢٢ - ١٧:٢٦
ھەولێر میوانداری لە ٢٠٠ کۆمپانیا دەکات

بە بەشداری پتر لە ٢٠٠ کۆمپانیا، ھەولێر میوانداری پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  ڕۆژی سێ شەممە پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردن لە ھەولێر بە بەشداریی ٢١٠ کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەکی دەستی بەکار کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «سەروەر ھاوار» یاریدەری وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی ئەم پیشانگایە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لەم پیشانگایەدا کۆمەڵێک نوێنەر لە ١٢٠ وڵاتی جیھانەوە لەوانە چین، ھیند، تورکیاو میسر بەشدارن.

«سەروەر ھاوار» ھیواداریی دەربڕی کە ئەم کۆمپانیاگەلە کە نرخی بەرھەمەکانیشیان گونجاوە لە ھەرێمی کوردستان لق و نووسینگە بکەنەوەو بەمجۆرە لە پەرە سەندنی ھەلی ئیش و کار لە ھەرێمیش دا پشکیان ھەبێت.

پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردن لە ھەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

342/