بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە درێژەی بەردەوامیی دیپلۆماسیی دراوسێیەتی حکومەتی جەماوەری و بۆ پەرەپێدانی ھاریکاریی ئابووری و سیاسی و فەرھەنگیی لەسە بانگشێتنی ھەیسەم بن تاریق ئالی سەعید سوڵتانی عوممان ، لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری تارانی بەرەو مەسقەت بە جێھێشت .
کۆبوونەوەی فەرمی لە کۆشکی العلم ، کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سوڵتانی عومان "ھەیسەم بن تاریق سەعید"، واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکاری، کۆبوونەوە لەگەڵ ئێرانیانی نیشتەجێی عوممان و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووریی عوممانی لە بەرنامەکانی سەفەری یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عومانن.
342/