٢٢ ئایار ٢٠٢٢ - ٠٨:٠٦
تۆمەتە نوێکانی تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستانی به‌ کۆسپێک له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ سووریه‌کان وه‌سف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی بانگەشەی ئەوەیکرد : پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕێگری لە گەڕانەوەی سوریەکان دەکەن بۆ وڵاتەکەیان.

چاوش ئۆغڵو گوتیشی: بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی پەکەکە و یەپەگە لە سووریا، کە رێگری لە گەڕانەوەی گەلی سووریا دەکەن بۆ زێدی خۆیان. لە ئەنجامی هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیری، نزیکەی ٥٠٠ هەزار سوری گەڕاونەتەوە ناوچە پاکتاوکراوەکانی باکوری سوریا.
چاوش ئوغڵو گوتیشی: تا ئەو کاتەی فاکتەرەکانی وەک نایەکسانی ئابووری و کێشە ئەمنییەکان چارەسەر نەکرێت، شەپۆلی کۆچ بەردەوام دەبێت.

ئەم لێدوانانەی چاوش ئوغڵوو لە کاتێکدایە کە تورکیا بەشێکی زۆری خاکی سوریای داگیرکردووە و خۆی لە ھۆکارانی ئاوارەیی و ئاڵۆزیی ئەو ناوچانەیە. 

342/