٢٠ ئایار ٢٠٢٢ - ١٢:٥٥
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە موسڵ دا دوو کەسی سڤیل بریندار بوون

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری موسڵ ھەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا دوو کەسی سڤیل بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی «شوان» ھەڵکەوتوو لە باشووری موسڵ ڕووی داوە.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: دوابەدوای ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە دوو کەسی سڤیل بە خەستی بریندار بوونە.

بە قسەی کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق تاقمی تیرۆریستیی داعش ھۆکاری تەقینەوەکە بووە.

سەرچاوە عێراقیەکان ڕۆژی ڕابردووش باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان لە پارێزگای دیالە کرد.

342/