بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «خالید خدران» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئاسایشتیی دەوڵەتی تالیبان لە کابۆل وتی: ئەم بۆمبایە لە مزگەوتێکدا لە ناوچەی پێنجەمی شاری کابۆل تەقیوەتەوە کە بووەتە ھۆی برینداربوونی لانیکەم سێ کەس.
ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەفغانستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو تەقینەوەو ھێرشی تیرۆریستیی جۆربەجۆری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوانە کابۆل، مزگەوتەکانی مەزار شەریف و قەندوز بە خۆیەوە بینیوە کە لە ئەنجام دا سەدان کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.
داعش بەرپرسایەتیی زۆربەی ئەم تەقینەوانەی بە ئەستۆ گرتووە.
342/