بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەحموود خۆشناو ئەدامی یەکیەتی نیشتمانیی کورسدتان بە راگەیاندنی ئەوەی کە بەرھەم ساڵح ھەم لە لایەن چوارچێوەی ھاواھەنگیی و ھەم لە لایەن رەوتی سەدرەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی قەبوڵکراوە ، گوتی : یەکلاکردنەوەی کێشەی سەرۆک کۆماریی عێراق پێویستیی بەوە ھەیە کە کەسی ھەڵبژێردراو پێوەندی باشی ھەبێ نەک ئەوەی کە کەسێکی سەر بە گێچەڵ بێ .
گوتیشی : بەرھەم ساڵح لە گەڵ ھەموو لایەنەکان پێوەندیی باشی ھەیە .
ئەم ئەندامەی یەکیەتی ینشتمانیی جەختیشی کردەوە : پارتی دیموکرات تاکە لایەنی بەرھەڵستکار بۆ ھەڵبژاردنی بەرھەم ساڵح بۆپۆستی سەرۆکایەتی عێراقە .
342/