بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەشکریانی عێراق لە چەند ڕۆژ لەمەبەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان دژی بەرماوەی تەکفیرییەکان لە باشووری موسڵ ھەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردو دوابەدوای ئەوەش ٤٠ ئەندامی تەکفیریی داعشیان کوشت.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، دەزگای دادی ئەم وڵاتە بۆ سەرکردەیەکی داعشی کە ساڵی ڕابردوو بەتەما بوو ھەڵکوتێتە سەر زیارەتکاران، سزای ئێعدامی بڕیوەتەوە.
دەزگای دادی عێراق بۆ «ئەبو حەسەن ئەلغەریباوی» لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش کە پۆستی یاریدەری خۆیان وتەنی والیی باشووری بەغدای ھەبووە، سزای ئێعدامی بڕیوەتەوە.
ئەم سەرکردەیەی داعش ساڵی ڕابردوو بە ھۆی ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتیی ئەم ھێزانە لە بەغدا قۆڵبەست کرا بوو.
342/