بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری ئهو وڵاته ڕایگەیاندووه، سوپای وڵاتەکەی لەڕێگەی وشکاییو ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی (کلیل چنگ)ی بۆ سەر ئامانجەکانی پارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) لەناوچەکانی (مەتینا، زاپو ئاڤەشین - باسیان) لەباکووری عێراق دەستیپێکردووە.
لهكۆبوونهوهیهكى كه لهبارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی توركیا بهڕێوهچووه، خوڵوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای توركیاو ژەنەراڵ یەشار گولەر فەرماندەی ھێزەکانی وشکاییو ژەنەراڵ موسا ئاڤسەڤار فەرماندەی ھێزەکانی دەریاییو ژەنەراڵ عەدنان ئۆزباڵ كۆبوونهوه.
ئاکار لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەی کە سوپای تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی پهكهكه لەههرێمى كوردستان دەستیپێکردووە زانیاری پێدراو پاشانیش بەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندیی بەناوەندی جموجۆڵی ھێزە شەڕکەرەکانی ئاسمانی وڵاتهكهى کرد.