بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - باڵوێزخانەی ئەمریکا لە پەکین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرنجدانی برەوسەندنی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شانگھای فەرمانی بردنە دەرەوەی کارمەندە ناپێویستەکانی دەرکردووە.
کۆرۆنا لە کاتێکدا لە شانگھای پەرەی سەندووە کە چین سیاسەتی بە سیقر گەیاندنی توشبوون بە کۆڤیدی_١٩ی ڕاپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستیی چین ئەمڕۆ سێ شەممە باسی توشبوونی پتر ٢٣٠٠٠ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد لە شانگھای دا.
342/