٥ نیسان ٢٠٢٢ - ١٢:٠٧

یەک لە سەرانی ھاوپەیمانیی نەسری عێراق ھۆکاری زێدەخوازیەکانی تورکیا و دزەکردن لەنێو قوڵایی خاکی عێراقی راگەیاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا لەساڵانی رابردوودا بە بیانووی پەکەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر خاکی عێراق کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جھان بووەتەوە . 

بە پێی راپۆرتی بەغدا ئەلیەوم ، عەقیل رودەینی لە سەرانی ھاوپەیمانیی  نەسری عێراق گوتی : مەودای دیاریکراو 5 کیلۆمەتر بوو کەچی ئێستا تورکیا  نەک ھەر 200 کیلۆمەتری دووجا ھاتووەتە نێو خاکی عێراق ، بەڵکوو لە شنگاڵ و باشیقەش بنکەی ھەیە . 

رودەینی وتیشی ھەرێمی کوردستان توانایی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەی نیە و حکومەتی فێدڕاڵیش توانایی بەرنگاربوونەوەی تورکیای نیە . 

ھەروەھا گوتی : سەرباری بۆردومانەکانی تورکیا ، نە لە نێو کۆڕ و نێوەندە سیاسیەکان و نە لە میدیاکان دا کاردانەوەیەک نیە و پەلاماری سەر عێراق بۆ تورکیا وەک کارێکی مۆڵەت پێدراوی لێھاتووە . 

342/