٣ نیسان ٢٠٢٢ - ١١:٥١
پێداگریی سرایا قودس لەسەر وڵامدانەوە بە تیرۆری سێ ئەندامی جیھادی ئیسلامیی

گروپی سەرایا قودس ، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی کردەوە لەسەر وڵامدانەوە بە تاوانکاریی تیرۆری سێ خەباتکاری ئەم بزووتنەوە لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سێ ئەندامی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی لە تێکھەڵچوونی سەرلەبەیانیی شەممە لە ناوچەی عەڕابەی باشوری جێنین شەھید کران و دوو لەشکەریی دیکەش بریندار بوون . 

لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی رۆژی یەکشەممە جەختی کردەوە ، وڵامی تیرۆری سێ خەباتکاری ئەم بزووتنەوە ، بە ھەمان گەورەیی ئەم تاوانکاریە دەبێ و خەباتکارانی فەلەستینی بە خوێنی خۆیان سەرکەوتن و شەھادەت دەئافرێنن ، بێ ئەوەی کە  ئەرتەشی رژێمی داگیرکەر و جبەخانە سەربازیەکەی  بە ھەند وەرگرن .  

342/