بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەعید خەتیب زادە» نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی ھیاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دووھەمین ڕۆژ لە چل و ھەشتەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە ئیسلام ئاباد وتی: سیاسەتەکانی فێڵبازانەی ڕژێمی زایونی و ھێزە داکۆکیکارە سەرەکییەکەی واتە ئەمریکا لە بواری بەرەوپێش بردنی سیاسەتی کۆڵۆنیالیستیی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ھۆگری و پێشوازیی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە ڕووبەڕوو بووەو دیارە ئەمەش مەترسییەک بۆ پەرۆشانی یەکگرتوویی و یبەختەوەریی ئوممەتی ئیسلامی بەدی دێنێ.
خەتیب زادە وتیشی: گەڕانەوەی تەواوی فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوینی باب و باپیرانیان و پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز ھەروا دەبێ باڵاترین ئەوبەرایەتیی کاری ئەم ڕێکخراوەیەو وەدی ھێنانی سەردێڕی ھەموو ھەوڵەکانی بێت.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران وێڕای ھاوڕێیی و ھاودڵیی تۆکمەوتەواو لەگەڵ جەماوەری ئەفغانستان کۆڕی دەستەڵاتداری کاتیی ئێستا بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی گشتداگرو ڕەچاوکردنی بەڵێن و ئەرکی دیاری کراوە نێونەتەوەییەکان لەوانە ڕەچاو کردنی مافی ئافرەتان و منداڵان ھان دەدات.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران وێڕای داکۆکی لە پێویستیی دابین کرانی ئاسایشت و ئاسودەیی تۆکمەوتەواوی خەڵکی سووریا، ھێرشی سەربازیی ڕژێمی زایونی دژی سووریای بە توندی ئیدانەکرد.
خەتیب زادە وتی: ئێران بەردەوام لە چارەسەریی کێشەوناکۆکیی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە ڕێگای وتووێژو بەکارھێنانی ئاشتیانە داکۆکیی کردووە.
342/