بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێ بژیوی خەڵک، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.
وتیشی : هیوادارم عێراق و هەموو ناوچەکە ئاسایش و سەقامگرتوویی بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی نوێ تێکەڵی ئاسایش و هێمنی و چارەسەر کردنی کێشەکان بێت.
بەرهەم ساڵح روونی کردەوە: نەورۆزی ئەمساڵ، وڵاتمان لە قۆناغێکی هەستیار دایە کە نابێ لە بەرانبەریدا کەمتەرخەمی بکەین.
سەرۆکی عێراق جەختی کرد لە کردە سەر پێک هێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کە بتوانێ کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکات و داخوازییەکانی خەڵک سەبارەت بە دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزاری بگرێتە ئەستۆ و جێبەجێان بکات.
342/