بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ١٦ کەس لە لە گومانلێکراوانی پەیوەندی لەگەڵ «فەتحوڵڵا گوێلەن» کەسایەتیی نەیاری «ئەردوغان» لەشکریی لە حاڵی چالاکی و ١٢ کەسیان خانەنشینن. بۆ ٧٣ خوێندکاری کۆلیژی لەشکریی تورکیاش کە پێشتر وەدەرنراون بڕیاری گرتن دەرکراوە.
ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا دوای دەرکرانی ئەم بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا کە لە ٣٩ پارێزگا لەوانە «ئیزمیر» بە شێوەیەکی ھاوکات دەستی پێ کرا، ٨٦ کەس قۆڵبەست کران.
ھەتا ئێستا دەیان ھەزار کەس ھەر بەم تۆمەتە ئێعدام، زیندانی و یان لە سەرکار لابراون. چاودێران لەو باوەڕەدان کە ئەردوغان لە ڕووداوی کودەتا سەرنەگرتووەکەی تورکیا بۆ پاکتاوکردن و تۆڵەسەندنەوە لە نەیارانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.
342/