بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «قارەمان شێخ کەمال» یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ٣٦٩٢ کەس لە چەکدارانی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ ھەر ئەم ژمارەیە لە سوپای عێراق تیپێکی ھاوبەش پێک دێنن کە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ئەرکی دانی موچەو دابین کردنی چەک و تفاقیانی لە ئەستۆیە.
«قارەمان شێخ کەمال» وتیشی: دوای ڕێککەوتنی بەرایی ئەم ھێزانە ڕاھێنانی پێویستیان پێ دەکرێت و لەپاشان ئەرکی خۆیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کە بۆشایی ئەمنییان تیادایە، دەست پێ دەکەن.
وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی کە ساڵی ڕابردووی زایینی واژۆ کرا،بەڕێوەبەرایەتیی ئەم ھێزە ھاوبەشە تازەیەی بە ئەستۆ دەبێت.
342/