بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئەیاد عەلاوی» ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی شەفەق نیوز وتی: ناکۆکیی سیاسیی نێوخۆی شێعەکان و سوننەو کورد دەبێتە ھۆی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لەبەریەک ھەڵوەشاوەو لێ نەھاتوو.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێمە بەھیواین ڕەوشتی سیاسی لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو چاک تر بێتەوە، وتیشی: لە بەر ئاگادار بوون لە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن ئێمە ھەر لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە بڕیارمان دا خۆمان لە قەرەی ئەم ھەڵبژاردئنە نەدەین.
ڕابەری ھاوپەیمانیی «وەتەنیە» وتیشی: عێراق لە بەر ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕەوتی سیاسی دا خەریکە ڕوو دەدات بووەتە جێی گاڵتەی جیھان.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕەوتی «سەدر» پێی ناکرێ بە تەنیایی دەوڵەتی زۆرینە پێک بھێنێ وتیشی: باسی زۆرینەی سیاسی لە ئاردا نییە بەڵ١کو دەمانەوێ دەوڵەت، زۆرینەو جێی ڕەزامەندیی ھەمووان بێت.
342/