بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هادی عامری و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر دیدار و گفتوگۆیان کرد و دوایین گۆرانکارییەکانی عێراق و بە تایبەت پرسی پێکهێنانی دەوڵەتیان لێکدایەوە.
ھەروەھا ئەمڕۆ دووشەممە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هادی عامری لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکەن.
هەر لەو سەردانەدا مەسعود بارزانی پرسی پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانیی و بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەو قەوارەیە تاوتوێدەکات.
کۆبوونەوەکەی عامری لەدوای کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ناوبراو دێت لەگەڵ موقتەدا سەدر.
342/