بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و ئه‌ندامانی سه‌رکۆنسوڵگه‌ری، شاندێکی باڵا له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی «بافڵ تاڵه‌بانی»، «موحەممەد حاجی مەحمود» سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، وه‌فد و نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان و چه‌ندین حیزب و ره‌وتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵێک له قایم قام و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت و زانایانی ئایینی، رابه‌رانی ته‌ریقه‌ته دینیه‌کان، سه‌رۆکی یه‌کێتی و رێکخراوه ئابووری و بازرگانیه‌کان و ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان به‌شێک بوون له ئاماده‌بووانی ئه‌م مه‌راسیمه پڕشکۆیه.
ئه‌م ڕێ و ڕەسمه که به چڕی له لایه‌ن ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه‌وه گواسترایه‌وه، تێیدا «د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر» پارێزگاری سلێمانی، «عەدنان حه‌مه‌ی مینا» ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، «موحەممەد حاجی مەحمود» سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و «د.سه‌ید ئەحمەد به‌رزنجی» راوێژکاری ئایینی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له چه‌ند وته‌یه‌کی جیاوازدا وێڕای رێزگرتن له یاد و یاده‌وه‌ریی شه‌هید «حاج قاسم سوله‌یمانی»، ئاماژه‌یان به ڕۆڵی دیار و ئه‌و حزمه‌ته له‌بیرنه‌کراوانه کرد که شه‌هید «قاسم سوله‌یمانی» پێشکه‌شی خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی کرد له قوناغه جیاوازه مێژووییه‌کان دا به تایبه‌ت شەڕی دژی داعش.
342/