٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٣:١١
بەغدا: نەیاری کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراقین بۆ سیخوڕی کردن لە وڵاتانی دراوسێ

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق پێی داگرت: وڵاتەکەی قەت ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە لە خاکەکەی بۆ سیخوڕی کردن لە وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «ئیریک شوالیە» باڵوێزی فەرەنسا لە بەغدا پێی داگرت: دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بەتەما بوو عێراق بکات بە گۆڕەپانێک بۆ تۆڵەسەندنەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی: تلوانی شەھید کردنی سەردار«قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» یاریدەری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دەست درێژکارییەکی لێنەبووراوو پێشێلکردنی سەروەریی عێراق دێتە ئەژمار.

«قاسم ئەلئەعرەجی» وێڕای پێشوازیی کردن لە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانی سەعودی پێشی داگرت: عێراق قەت ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە لە خاکەکەی بۆ سیخوڕی کردن لە وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگیردرێت، بەڵکو دەبێ شوێنی چاوپێکەوتنی برایان و دۆستەکان بێت.

342/