بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو، 10 که‌س مردن و 402 خانوو زه‌ره‌رمه‌ندبوون، 153 شوێنی بازرگان‌یش زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه، تا ئێستاش 2 که‌سی دیکه بێسه‌روشوێنن، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و دوو که‌سه به‌رده‌وامه و که‌سوکاریشیان له‌گه‌ڵ تیمه‌کان هه‌ماهه‌نگن بۆئه‌وه‌ی بدۆزرێنه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داوامان لهکونسوڵخانه و ئاژانسه‌کان کردووه، هاوکارمان بن له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووان، چوونکه زیانه‌کان زۆرن، هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیش که هاوکاریی هێنابێت، له‌ڕێگه‌ی تیمی تایبه‌ته‌وه لێی وه‌رده‌گیرێت و به‌سه‌ر خێزانه زیانلێکه‌وتوه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت".
سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵی زایینی، ئومێد خۆشناو وتی: "بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانیانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، ئه‌مساڵ بۆ سه‌ری ساڵ وه‌ک پارێزگای هه‌ولێر، هیچ بۆنه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌نجام ناده‌ن".
342/