بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە بارەی چەواشەکاری لەمەڕ چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران و بانگەشەی پیتاندنی لەسەدا ٩٠ لە ئێراندا وتیشی: ئەم بابەتە درۆیەو بنگەشەگەلێکی پتورکاون کە دوژمنان و بە تایبەت باڵە زایونییەکان دەیدەنە پاڵ وڵاتی ئێمە.
ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێران لە چوارچێوەی یاساوڕێساکانی ئاژانس دا دەجوڵێتەوەو ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە پێی یاساو داب و نەریتەکان چاودێریی ڕەوتی تەواوی چالاکییەکانمان دەکات و قەت بەدەر لە چوارچێوەی دیتاری کراو ھیچ ھەنگاوێکمان ھەڵنەگرتووە.
342/