بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتیی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌نا ده‌باته‌به‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌کانی پێشوو، تایبه‌ت به رێگه‌گرتن له‌کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دابینکردنی ڤاکسین تایبه‌ت به‌رێگه‌گرتن له جۆره گۆڕاوه‌که‌ی کۆرۆنا که به "ئۆمیکرۆن" ناوده‌برێت.
وتیشی، "زۆربه‌ی وڵاتان له ئێستادا چونه‌ژوره‌وه‌ی گه‌شتیارانی ئه‌فریقای باشوریان بۆ وڵاته‌کانیان قه‌ده‌غه کردوه، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه نوێیه‌ی که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین گۆڕانه‌کان تا ئێستا له‌به‌شێکی وڵاتانی ئه‌فریقا تۆمارکراو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له گۆڕانه‌کانی تێدایه که پێشتر تۆمارکراون له‌وانه‌ش کۆرۆنای جۆری دێلتا و جگه له‌وه‌ش، به‌خێراییه‌کی زۆر بڵاوده‌بێته‌وه و سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ تێکده‌شکێنێت".
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) بڵاویکرده‌وه، داوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی خێرا و به‌په‌له‌ی کردوه بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی کۆرۆنا، که له ئه‌فریقا په‌ره‌ی سه‌ندوه.
342/