٥ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ١٧:٤٨
وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان: ناکشێمەوە

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وتی: لە پۆستەکەم ناکشێمەوەو ئەم ھەڵوێستەشم ناگۆڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەکانی نزیک لە «جۆرج قۆرداحی» وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان وتوویانە کە، قۆرداحی چاوەڕوانی پەیوەندییەکە لە لایەن «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیران و چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراوە ھەتا لە بارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی عەرەب و دەرەکی ئاگادار بێتەوە.

ئەم سەرچاوانە وتووشیانە: قۆرداحی دەیھەوێ زانێ ئایا لەکار کشانەوەی ھێندێک گەرەنتیشی بەدواوە دەبێت و وەھا ھەنگاوێک ھەڵوێستی ئەرێنیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارسی لێ دەکەوێتەوە یان نا، چونکو باوەڕی وایە کشانەوەی ھەڵوێستی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ناگۆڕێت و بێ سودە.

پێشتر «نەجیب میقاتی» داوای لە «قۆرداحی» کرد بوو کە ویژدان لە بەرچاو بگرێت و ھەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخەکە بکات و بەرژەوەندیی نیشتیمانیی لە ھەڵدانی دروشم پێ ئەوبەرتر بێت.

342/