به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز سەرلەبەیانیی یەکشەممە رایگەیاند ، ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 45 میلیۆن و 774 ھەزار و 175 کەس کە لەم ھەژمارە 744 ھەزار و 385 کەس گیانیان لەدەستداوە .
ئەمریکا ئێستاکە لە سەرووی وڵاتانی جیھاندایە ھەم لە باری ژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەم لە باری رادەی مردن بەم پەتایە .
ئانتۆنی فائۆچی سەرۆکی ئەنستیتۆی نیشتمانیی ئالێرژی و نەخۆشیە چڵکیەکانی ئەمریکا ، ئەم دواییانە رایگەیاند ، بەلەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی جۆری دێڵتای کۆرۆنا لە ئەمریکا ، بارودۆخی ئەم وڵاتە لە باری تووشبوون بە کۆرۆنا تادێ خراپتر دەبێت .
342/