به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دیداری لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیبزوڵڵای لوبنان لە سەر پاوەجێ بوونی ھەڵوێستەکانی ئێران لە ھەمبەر لوبنان و پشتگری و وەستان لە تەنیشتی ئەو وڵاتە لە ھەموو بوارەکاندا پێی داگرت.
«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیبزوڵڵای لوبنانیش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران بە جاران سەلماندوویەتی کە ھاوپەیمانێکی ڕاستەقینەیەو پشتی دۆستەکانی چۆڵ ناکات، ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەر وەستانی لە تەنیشتی دەوڵەت و نەتەوەو خۆڕاگری لوبنان دا لە دەیەکانی ڕابردووەوەوە ھەتا ئێستا.
342/