به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە قسەگەلێکدا پێی داگرت: بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردن مەیدانەکە بۆ لایەنەکانی دیکە چۆڵ دەکات ھەتا خواستی خۆیان بە سەر دەنگە بێ لایەنەکاندا بسەپێنن.
حەکیم وتیشی: ئەوەی ناڕەزایە بەرامبەر بە کردەوەی سیاسەتڤانانی وڵات، دەبێ بەشداریی ھەڵبژاردن بکات و بەوەی کە بە باشی دەزانێت، دەنگ بدات.
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق نۆھەمی ئاپریلی ئەمساڵ ڕەزامەندیی خۆیانیان لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر و بەرپا کرانی ھەڵبزاردن لە ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیاند بوو.
جەماوەری عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ٣٢٩ نوێنەری ئەنجومەن ١٠ ئۆکتۆبەر دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
342/