به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ھاوکاریی نێوان سەرکردایەتیی ئۆپراسییۆنی ھاوبەش و ھێزی پێشمەرگە بووەتە ھۆی پێکھاتنی دوو تیپی ئاوێتەی سوپاو ھێزی پێشمەرگە بە مەبەستی جێگیر بوونیان لە ناوچە گرینگە ھاوبەشەکانی ناسروا بە ھێڵی شین کە ھێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستان لێک جیا دەکاتەوە.
خەفاجی وتیشی: ئەم دوو تیپە لەژێر فەرمانی وەزارەتی بەرەڤانی دا دەبێت و جێگیر بوونیان لە ناوچە کێشە لە سەرەکان لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجام دەگرێت.
١٨ی سپتامبەری ڕابردوو نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک لەگەڵ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دژایەتییان کردو خوازیاری وەدواخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کەرکوک دا بوون.
342/