به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەلاحەددین موحەممەد بەھائەددین» سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لەگە حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان دیدارو وتووێژی کرد.
سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان وێڕای ئاماژە کردن بە خاڵە ھاوبەشە ئایینی و کلتوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: دەشێ لەو خاڵە ھاوبەشانە لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی بەستێنی ھاوکاری لە بواری وەدی ھاتنی ئوممەتی واحیدەی ئیسلامی کەڵک وەرر بگیردرێت.
شەھریاری وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی ھاوکاری لە بواری زانستی و ڕۆشنبیری و بۆ بەھێز کردنی یەکێتیی ئیسلامی، داوای ھاوکاریی ھاوبەشی نێوان کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکانی کرد.
وتیشی: بەردەوام ناکۆکیی ئەتنیکی، ئایینزایی و یان کلتووری لە نێوان ئوممەتی ئیسلامی دا ھەبووەو ھەشە، بەڵام لەو ناکۆکییانەشدا دەبێ دەبێ ڕەوشت بەرزانە بجوڵێینەوە.
شەھریاری وێڕای ڕەخنەگرتن پرسی ئاسایی کرانەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە وتیشی: دوبەرەکی نانەوە لە نێو ئۆممەتی ئیسلامی بەردەوام سیاسەتی سەرەکیی ڕژێمی زایونی بووەو ئەم ڕژێمە لە کاتی پێکھاتنیەوە ھەتا ئێستا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار ھێناوە بۆ دروست کردنی ئاژاوە ناکۆکی لە جیھانی ئیسلام دا.
342/