٢٩ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٨:٢٤
ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر سنووری عێراق و سووریا

ناوەندێکی سەربە نەیارانی دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند: ناوچەی بوکەمال لە سنووری عێراق و سووریا کەوتە بەر ھێرشی ئاسمانی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ناوەندی ناسراو بە  ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە بریتانیایە، ڕایگەیاند: شەوی سێ شەممە زرمەی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بوکەمال لە سنووری نێوان عێراق و سووریا بیسترا.

ھەتا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە عێراق و سووریا کاردانەوەی بەرامبەر بەم ھەواڵە پیشان نەداوە.

٢٠ی سپتامبەریش سەرچاوە خۆجێییەکان باسی تەقینەوەیەکیان لە شاری«بوکەمال» لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کردو ڕایانگەیاند، شاری سەرسنووریی بوکەمال ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی دێرۆزوور کەوتووەتە بەر شاڵاوی ئاسمانی.

ناوچەی بوکەمال زۆر جار بە ھۆی فڕۆکەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونییەوە بوردومان دەکرێت و ڕاپۆرتی زۆر ھەتا ئێستا لەم بارەیەوە بڵاو بووەتەوە.

342/