بەڕێوبەری گشتی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە دواخستنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەناری کەنداوی فارسی ڕاگەیاند.
سەبارەت به هۆکاری دواخستنی دیداری ئێران لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس، محەمەد عەلی بێک وتی: له سەر داوای هەندێ وڵاتی ناوچەکه و بڕیاری هاوبەشی عومان و ئێران، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەناری کەنداوی فارس، که بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممه بەڕێوه بچێت، بۆ وادەیەکی دیکه دواخرا.
بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکخستنی پێویست دەکات، بە ڕاوێژی ورد لەگەڵ عومان، سەبارەت بە کاتی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە.
Your Comment