سەردار «موحەممەد تەقی ئوسانلو» ڕۆژی سێ شەممە لە نەریتی ڕێزگرتن لە پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆز لە حسینیەی ئەعزەمی سارەڵڵای ورمێ، وتی: ئەگەر پێویست بکات، بنکەکانی ئەو سەرەڕۆیانە تەختی زەوی دەکەین.
وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٥٩ دا نییە ھەتا بۆ دابین کردنی کەرەستەی سەربازی و تەلدڕوو دابمێنێ، ئەمڕۆ سوپاس بۆ خودا ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕووی توانیی سەربازییەوە لە ئاستێکی باڵادایە.
فەرماندەری بنکەی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع)ی باکوری ڕۆژئاوای ئێران وتیشی: ئەم ھێزمەندییەی ھێزە چەکدارەکان لە قوتابخانەی عاشوراوە فێر بووینەو ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەدرێژایی مێژوو ڕێنوێنییان کردووین و ئەمڕۆ لە ڕیزی ئەو وڵاتانەداین کە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا گرینگن و جێی سەرنجن.
سەردار «موحەممەد تەقی ئوسانلو» وتیشی: ئەمڕۆکە کۆمەڵێک تاقمۆکەی تیرۆریستی لە نێو ئاپۆڕەی گوندنشیناندا لە تەنیشتی سنوورەکانی ئێران خۆیان حەشا دەدەن و خەڵکی ناوچەکە وەک قەڵغان بەکار دێنن کە ئەم کارەیان کردەوەیەکی دژی مرۆڤانەیە.
342/