به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ڤادیم کۆلێت جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ئاشته‌وایی ڕوسیا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، کاتژمێر 1:30 خوله‌کی ڕۆژی هه‌ینی، چوار فڕۆکه‌ی جۆری (ئێف-15) هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چونه‌ته سه‌ر ئاسمانی لوبنان و له‌وێوه، 24 (بیست و چوار) موشه‌کیان ئاراسته‌ی خاکی سوریا کردوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌کرد، هێزه‌کانی به‌رگری ئاسمانی سوریا 21 (بیست و یه‌ک) موشه‌کیان له‌ڕێگه‌ی سیستمی "بوک M2A"ه‌وه تێکشکاندوه و خستوهتهخوارهوه.
پێشتریش له 19ی ئابی ئه‌مساڵدا، به‌رگری ئاسمانی سوپای سوریا وه‌ڵامی هێرشی موشه‌کیی ئیسرائیلی له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری حومس دایه‌وه.
342/