به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان لە وتووێژێک دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی «ئێن، ئێچ، کەی»ی ژاپۆن وێڕای دڵنیا کردنەوە لە زیان نەگەییشتن بە ھیچکەسێک ، وتیشی: ئێمە سیمایەکی تازە بە خەڵکی ئەفغانستان پیشان دەدەین ھەتا بەرامبەر بە داھاتووی وڵاتەکەیان گەشبین بن.
ناوبراو وێڕای ڕخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی ئەمریکا، جەختی کرد کە ئەم وڵاتە بۆی نییە لە قەڵەمڕەوی ئەفغانستان ھێرشی سەربازی ئەنجام بدات.
بەرلەمەش ، «زەبیحوڵڵا موجاھید» لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ یۆرۆنیوز، وێڕای بە زۆردڵتەزێن ناوبردنی ھێرشی خوێناویی ئەم دواییەی فڕگەی کابۆل، ھێزەکانی ئەمریکای بە خەتاباری سەرەکیی ڕووداوەکە ناساند بوو.
342/