به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دامەزراوەی ڕاگەیاندنی سەر بە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند:ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە توانییان حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە باکووری ئەم پارێزگایە بدۆزنەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە میدیاییە لەم ئۆپراسیۆنەی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق دوو فەرماندەری خۆجێیی تیرۆریستان کوژران و بەرپرسی پێدوایستییەکانی داعش لە پارێزگای دیالەش بە دیل گیرا.
ھێزەکانی ئاسایشت و لەشکریانی عێراق پێنج ڕۆژ لەمەوپێشیش توانییان لە ئۆپراسیونێکی بەربڵاودا، دوو فەرماندەری داعش بکوژن و ١٤ تیرۆریستی دیکەش لە گردوپەڕی بەغدا و چەند پارێزگای دیکە قۆڵبەست کەن.
342/