به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی»میری قەتەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەغدا وتی: وڵاتەکەی ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی دەدات بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە عێراق.
«شێخ تەمیم بن حەمەد» جەختی کرد: قەتەر لە ئاراستەی دەستخرانەوەی ڕۆڵی مێ ژوویی عێراق و ئەو جێ و شوێنەی کە شیاویەتی، ھەوڵ دەدات و دڵنیاشە کە عێراق خاوەنی بارستایی باڵا لەوانە ھێزی مرۆڤیی بلیمەتە بۆ بووژاندنەوەی سەرچاوەکانی دەستەڵاتی.
«سەباح خالید سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێتیش وتی: ئەگەر عێراق سەقامی نەبێت، وڵاتانی عەرەبیش سەقامیان نابێت.
ناوبراو وتیشی: عێراق لەو کۆڵەکانەی ئاسایشت و ئابوورییە لە ناوچەکەداو لە ئێستادا لە قۆناغی گرینگی بەرپاکردنی ھەڵبژاردندایە.
«ئەحمەد ئەبو غەیت» سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبیش وێڕای پشتگری کردن لە سەقام و ئاسایشتی عێراق وتی: عێراق بە دووی دامەزراندنی پەیوەندیی تازەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەداو کۆمکاری عخرەبیش لەم ھەوڵە پشتگری دەکات و پێی خۆشە عێراق ببێتە پردێک بۆ پەیوەندییەکان.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراق نایەوێت ببێتە گۆڕەپانی پێکدادانەکان، وتیشی: کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەتنخوازی لە وڵاتانی ناوچەکە کۆ بکرێتەوەو سەقام و ئاسایشت دامەزرێت.
342/