٢١ ئاب ٢٠٢١ - ١٥:١٨
براکەی «ئەشرەف غەنی» چووە ڕیزی تالیبانەوە

براکەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی باڵای تالیبان بەم تافمەوە پەیوەست بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حیشمەت غەنی برای «ئەشرەف غەنی»  سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە دیدارلەگەڵ »خەلیل ڕەحمان حەقانی» ئەندامی باڵای تالیبان بەم تاقمەوە پەیوەست بوو.

«غەنی» لەم دیدارەدا لایەنگریی خۆی لە تالیبان ڕاگەیاند. «حەقانی» بەرلەمەش لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەفغانستان لەوانە «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان و «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتن و «گوڵبەدین حیکمەتیار» ڕابەری پارتی ئیسلامیی ئەفغانستان دیداری کردووە.

کۆمەڵێک لە ھەواڵنێرانی سەربە تالیبان حەقانی وەک والیی تالیبان بۆ کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ناو دەبەن.

342/