١ ئاب ٢٠٢١ - ١٧:٣٤
یەکیەتی ئەوروپا سزا بەسەر لێپرسراوانی باڵای لوبناندا دەسەپێنێت

یەکێتی ئەوروپا پڕۆژە یاسایەک گەڵاڵە دەکات بۆ سزادانی لێپرسراوانی باڵای لوبنان، کە ھۆکارن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی سیاسی و ئابوری لەو وڵاتە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی سزادان گەڵاڵە دەکات کە کەسایەتی و قەوارە لوبنانییەکان دەکاتە ئامانج، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان ھەیە لە پەکخستنی یاسا و داڕووخانی ئابوری و ھەڵاوسان و کەمی خواردن و سوتەمەنی لە لوبنان، بە قەدەغەکردنی گەشتکردن لێیان و سڕکردنی سەرمایەکانیان.

یەکێتی ئەوروپا بەسەرکردایەتی فەڕەنسا فشارەکانی چڕ کردووەتەوە، ئەمەش بەشێکە لە ھەوڵدانی نێودەوڵەتی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی جێگیر لە لوبنان، کە بتوانێت چاکسازی بکات، تا ئەو وڵاتە لەو قەیران و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابورییە ڕزگار بکات، کە لە دوای  تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە سەریھەڵداوە.

342/