به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ گەڕاندنەوەی 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقی لەگەڵ شاندی حکومیدا، ڕێنماییمان دا بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بەڕووی جەماوەر و توێژەراندا.
کازمی لە تویتێکدا دەشڵێت، کردنەوەی مۆزەخانەکە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ “ئیلهام وەرگرتن لە بەها شارستانییەکان و، ناسنامەی ڕەسەنی نیشتیمانی و، ڕۆشنبیرکردنی نەوەکان بەوەی ئەم خاکە لە زانست و ڕۆشنبیری و دەستکەوت پێشکەشی کردووە”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری پاش سەردانێکی چەند ڕۆژە بۆ ئەمریکا گەڕانەوە بەغدا.
دوابەدوای گەڕانەوەشیان نوسینگەی کازمی بڵاویکردەوە، لەو سەردانەدا 17 هەزار پارچەی شوێنەوار گەڕێندراونەتەوە، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەرگیراوە و بەهەمان فڕۆکەی شاندەکە گەڕێندراوەتەوە عێراق.
342/